رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند سەرهادۆ لە فرۆکەخانەی ئامەدی باکووری کوردستان بۆ چەند کاژێرێک لەلایەن پۆلیسەوە راگیرا و دواتر ئازاد کرا.
ئێوارەی هەینی، 26ی حوزەیرانی 2026 هونەرمەند سەرهادۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆنسێرتێک لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیاوە بەرەو ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێکەوت. دوای گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی ئامەد، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا .
ئەگەرچی هۆکاری دەستبەسەرکردنی سەرهادۆ هێشتا روون نییە و هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نییە، ئەو هونەرمەندە دوای وەرگرتنی گوتەی لەلایەن پۆلیسەوە، ئازاد کرا.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە، 28ی حوزەیران سەرهادۆ لە (میتینگی ئازادی)دا کە لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد رێکدەخرێ، کۆنسێرتێک ساز بکات.
سەرهادۆ ناوی تەواوی سەرهاد ئەیازە و لە 15ی کانوونی یەکەمی 1985 لە سوێد لەدایکبووە. بنەماڵەکەی لە گوندی هەلەخ، سەر بە شارۆچکەی میدیاد لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستانن.
سەرهادۆ لە ساڵی 2007ەوە بەرهەمی هونەری و گۆرانی راپ بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە.
.webp&w=3840&q=75)
