لە کەرکووک پیاوێک هەردوو چاوی خوشکەکەی دەردەهێنێت

26-03-2025
پەیمان محەممەد
وێنەی ژنەکە. لەبەر هەستیاری بڵەر کراوە.
وێنەی ژنەکە. لەبەر هەستیاری بڵەر کراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێک لە کەرکووک هێرش دەکاتە سەر خوشکەکەی و بە دەرنافیس هەردوو چاوی دەردەهێنێت؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئافرەتەکە هەردوو چاوی لەدەستداوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ براکەی دەرچووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-03-2025 ژنێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک کە لەلایەن براکەیەوە هێرشی کراوەتە سەر و دەگوترێت بە دەرنافیس هەردوو چاوی دەرهێنراوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئافرەتەکە ناوی جەمیلە حوسێن کازم، لەدایکبووی ساڵی 1959ـیە و لەگەڵ براکەی تەها حوسێن پێکەوە دەژین.
 
جەمیلە حوسێن هاوژینەکەی لە ژیاندا نەماوە و منداڵی نییە. وەک هەردی محەممەد گوتی، ''خۆی هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە براکەی ویستوویەتی زەوییەکی تاپۆ کە هی هەردووکیانە، بفرۆشێت و ئەویش رێگری لێکردووە''.
 
ئەوە لەکاتێکدایە تەها حوسێن لەبارەی رووداوەکەوە بە کەسوکارەکەی راگەیاندووە، ''پەیوەندی بە زەویی تاپۆوە نییە، بەڵکو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.''
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئافرەتەکە هەردوو چاوی لەدەستداوە و بڕیارە سبەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت. هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەها حوسێن دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".