سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی شوبات بۆ بەغدا نێردرا

26-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، شاندێکی وەزارەتەکە بەڕێکەوتوون بۆ بەغدا و لیستی مووچەی مانگی شوباتیان بردووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 26ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو بوو، لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی لیستەکە بۆ بەغدا بردراوە."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "شاندەکە تا سبەی لەوێ دەمێنێتەوە و هەندێک رێکاری کارگێڕی جێبەجێ دەکەن و دواتر دەگەڕێنەوە."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "لیستەکە لە بەغداش هەندێک رێکاری پێویستە، دوای تەواوبوونی رێکارەکان راستەوخۆ مووچەی ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
 
03ـی ئەم مانگە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد، تێیدا سێ داواکاری لە هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەمانەی خوارەوەن:
 
1- پێدانی نووسراوی پارەدارکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
 
2- تەواوکردنی ناردنی داتای تایبەت بە بەجێکردن "تەوتین"ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو میکانیزمەی کە لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی دانراوە.
 
3- ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی 2025 بۆسەر ئەو هەژمارەی کردوویانەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70018).
 
دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ، پێنجی ئەم مانگە دەستیپێکرد و 10ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە.
 
ئەپدەیت:
 
پاش هەواڵەکەی رووداو، وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەڵێت، "لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی شاری بەغدا کرا بە مەبەستی رادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە