رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، ناسنامەی 16 شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە 'سوپای نیشتمانیی سووریا' گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی سێشەممە، 24-12-2024، هەسەدە رایگەیاند: "لە ماوەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانمان بۆ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، 16 هاوڕێمان شەهید بوون، دوای ئەوەی باڵاترین نموونەی بەرخۆدان و قوربانیدانیان نیشاندا و بەرپەرچی هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانیان دایەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هەسەدە 15 لەو شەڕڤانانە لە ماوەی 7 تاوەکو 9ی کانوونی یەکەمی 2024 لە ناوچەکانی گوندەواری حەلەب، منبج، پردی قەرەقۆزاق، بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی دێرەزوور گیانیان لە دەستداوە. یەکێکیشیان رۆژی چواری ئەم مانگە بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە:
- شادی عەبدۆ (سەید قامشلۆ)، لە دایکبووی رەقە 1999، لە 8ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئەیمەن سەرحان (عەلی تەل بەراک)، لە دایکبووی تەل بەراک 2000، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- عەبود عەلی (شاهین جەبەل) لە دایکبووی حەسەکە 1998، لە 7ی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- بەشار یوسف (چیا کلیداغ) لە دایکبووی کۆبانی 2000، لە 8ی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەستداوە.
- مەحموود عوسمان (دەمهات حلنج) لە دایکبووی کۆبانی 1999، لە 7ی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد نور (عەگید حەسەکە)، لە دایکبووی حەسەکە 2004، لە 9ی کانوونی یەکەم لە زرکان گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد سەعید (شەرڤان تورمان) لە دایکبووی کۆبانێ 2005، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد شێخ محەممەد (محەممەد) لە دایکبووی کۆبانێ 1981، لە 9ی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەستداوە.
- کاوە حەبشۆ (چیا) لە دایکبووی کۆبانێ 2000، 4ی کانوونی یەکەم بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
- قوسەی مەعرووف (جوان حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە 2005، لە 8ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.
- فەواز محەممەد (دڵسۆز) لە دایکبووی منبج 2003، لە 7ی کانوونی یەکەم لە دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- بیلال شێخ ئەحمەد (بیلال) لە دایکبووی دێر حافر، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- عەمار حوسێن (بروسک حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئەحمەد مەلا (شنگال) لە دایکبووی حەسەکە 2005، لە 8ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد ئایبی (ئەمارکی مخاراج) لە دایکبووی کۆبانێ 2006، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئیبراهیم مەلا خەلیل (ماسیرۆ) لە دایکبووی سەرێ کانی 2006، لە 7ی کانوونی یەکەم لە سرین گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی دووشەممەوە هێزەکانی هەسەدە لە نێویاندا ئەنجوومەنی سەربازی منبج، دەستی بە هێرشی پێچەوانە بۆ سەر منبج کردووە و ژمارەیەک گوندی لە دەستی گرووپە چەکدارەکان دەرهێناوەو ئێستا تەنیا 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری منبج دوورن.
لە دوای ئۆپەراسیۆنەکەی چەکدارانی هەتەشە بە ناوی "بەرپەرچدانەوەی شەڕانگێزی" لە 25ی 11ی 2024 لە دژی سوپای سووریا، چەکدارانی سوپای نیشتمانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "گزنگی ئازادی" راگەیاند، بەڵام ئەوان هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە چڕکردەوە و دەستیان بەسەر ناوچەی شەهبا و منبج دا گرت، ئێستاش دەیانەوێت دەست بەسەر بەنداوی تشریندا بگرن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ