فەوزی هەریری بۆ رووداو: ئەم هەفتەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەکات

23-07-2023
هیدایەت جان
لێدوانی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو
لێدوانی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ   
 
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێی راگەیاندوون لە رۆژی 18ـی شوباتی 2024ـەوە ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە مانگی شوباتی داهاتوودا دەدات.
 
رۆژی یەکشەممە 23ـی تەممووزی 2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "ئێمە پێشنیازی کاتی هەڵبژاردن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەدەین و بە دڵنیاییەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وادەیەک لە پێش کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 2024 دیاریدەکات." 
 
فەوزی هەریری دەڵێت، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 18ـی تەممووز پێی راگەیاندنین کە پێویستیان بە حەوت مانگ کات هەیە بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گوتیان رۆژی 18ـی شوباتی ساڵی داهاتوو یان هەر کاتێکی دیکە لەدوای ئەو وادەیەوە، دەتوانن هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن." 
 
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، "رەنگە 18ـی شوباتی 2024 بۆ ئێمە گونجاو نەبێت، هەرچەند ئەمە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و ئێمە لەگەڵی باس دەکەین، هیوام هەیە ئەم هەفتەیە بڕیارێک بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەربکات، بەڵام دەبێت وادەکە پێش کۆتایی مانگی شوباتی 2024 بێت، لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت هەرچی زووە هەڵبژاردن بکرێت." 
 
دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەسەڵاتی یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و وەکو فەوزی هەریری ئاماژەی پێدەدات، "ساڵی 2021 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە تشرینی یەکەم هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام لایەنە سیاسییەکان رێکنەکەوتن و بڕیاریاندا وادەی پەرلەمان درێژبکەنەوە، ئەمساڵیش لە 26ـی ئاداری 2023 فەرمانی دەرکرد رۆژی 18ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، دیسان نەکرا و گەیشتینە ئاستێک پەرلەمان هەڵوەشایەوە." 
 
بەگوتەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک ئەرکی یاسایی خۆی جێبەجێکردووە و هیوادارین ئەمساڵ لەبەر بەرژەوەندی گشتی میللەتەکەمان و بەرژەوەندی قەوارەی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەک پابەندبن بەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە بکرێت، لەبەرئەوەی هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."