لە تەقتەق 18 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیردەکرێن

23-05-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی تەقتەقی سنووری پارێزگای هەولێر، هێزە ئەمنیەکان 18 کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرد؛ رووداو زانیویەتی هێزێک لە سلێمانییەوە چوون بۆ دەستگیرکردنیان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 23-05-2023 ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ناوەندی تەقتەق 18 هاونیشتمانیی بە تۆمەتی تێوەگلانیان بە تیرۆر و هەوڵدان بۆ کاری تیرۆریستی دەستگیرکراون."
 
ئاسۆ مستەفا گوتی "دەستگیرکردنی ئەو هاونیشتمانییانە بە فەرمانی دادوەر بووە و هێشتا دادگە تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ نەکردوونەتەوە".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی ناوەندی ناحیەکەن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو تۆمەتبارانە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی رابردوو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون کە لە سلێمانییەوە رەوانە کرابوون. رووداو ئەوەشی زانیوە کە دەستگیرکراوەکان "سەرجەمیان ئیسلامی یاخود سەلەفین."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".