رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ دەستبەسەرداگرتنی 9 پارچە چەک و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند.
محەممەد ئەحمەدی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەسەر بنچینەی زانیاریی هەواڵگری و چاودێریی وردی جموجووڵە گوماناوییەکان، توانیویانە دەست بەسەر کڵاشینکۆفێک و هەشت چەکی راو و هەندێک فیشەکدا بگرن.
محەممەد ئەحمەدی دەڵێ، کەسێک وەک تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دوای لێکۆڵینەوە، رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان.
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، باکووری کوردستان و نەخجەوانی ئازەربایجان سنوور هاوبەشی هەیە.


