رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا رۆژانە 22 کاژێر کارەبای نیشتمانییان داوەتە هاوبەشان.
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، پێدانی 22 کاژێر کارەبای نیشتمانی لە رۆژانی پشووی سەرژمێریدا بە پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنترۆڵی کارەبا بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو دوو رۆژەدا 7000 فەرمانبەری ئێشگری کارەبا لە کاردا بوون.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دوێنێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە یەکەم رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا لە "سلێمانی و گەرمیان هیچ کارەبا نەبڕاوە و لە دهۆک و هەولێر هەندێک کاتی کەم پچڕان هەبوو."
بە گوتەی ئومێد ئەحمەد، تاوەکو رۆژی شەممە کاژێرەکانی کارەبا بەم شێوەیە بەردەوام دەبن، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی واتە رۆژی یەکشەممە، کاژێرەکانی کارەبا دەبنە 16 بۆ 17 کاژێر لە رۆژێکدا.
21 و 20ی ئەم مانگە بەهۆی سەرژمێرییەوە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ