پەرلەمانتارێکی هەدەپ دەڵێت هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە

22-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ، لە بازنەی وان، رایگەیاند، "هەڕەشەی کوشتن"ـی لێکراوە. ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە تاوەکو پرسی کورد و کوردستان چارەسەر نەکرێت، ئەم هەڕەشانە و کۆمەڵکوژییانە بەردەوام دەبن. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2023، سینان چیفتەیورەک، سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان کە هاوکات پەرلەمانتاری فراکسیۆنی هەدەپ ـە لە بازنەی وان ـی باکووری کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەمان فراکسیۆن، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا رێکخست و رایگەیاند، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. 
 
سینان چیفتەیورەک گوتی، "کاژێر 16:45 خولەکی رۆژی 17ـی مانگ، لەگەڵ هاوڕێیەکم دوای دەرچوونمان لە بارەگای حیزب لە ئامەد، لە گەڕەکێکی نزیک لە فولکەی گەڤران و لە کاتی پەڕینەوەیمان لە شەقام، کەسێک رێگری لێکردم و لەژێر چاکەتەکەیدا دەمانچەی نیشاندا و هەڕەشەی کوشتنی لێکردم."
 
بەگوتەی سینان، لەو کاتەدا هاواری کردووە و بانگی هاوڕێکەی کردووە کە پێنج مەتر لە پێش ئەو رۆیشتووە و گوتی، "ئەو کەسە یەکسەر هەڵات و خۆی کردە ناو قەرەباڵخییەکان و لەبەر چاومان ونبوو." 
 
سینان چیفتەیورەک گوتیشی: "ئەم هەڕەشەیە تەنیا بۆ من نییە، بەڵکو 100 ساڵە ئەم جۆرە هەڕەشانە لە دژی گەلەکەمان کراوە و بەردەوامیشە. سەتان کۆمەڵکوژی، رەشبگیری، کوشتن و زیندانیکردن هەبووە و دەبێت. تاوەکو پرسی کورد و کوردستان چارەسەر نەبێت، کوشتن و هەڕەشەکردن هەر بەردەوام دەبێت."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".