رووداو دیجیتاڵ
زۆریی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، کۆچەرییەکانی سنووری ناحیەی سنوونێی دڵخۆش کردووە.
ژیانی کۆچەرییەکانی سنووری ناحییەکەی شنگال لەسەر ئاژەڵدارییە و بارانی زۆری ئەمساڵیش بەرهەمی زیاد کردووە، ئەمە جگە لەوەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان گران بوون.
کیلۆی رۆنی ئاژەڵ ئەمساڵ لە 40 هەزار دینارەوە گەیشتووەتە 70 هەزار دینار، بەهای یەک کیلۆ شیر بۆ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئیسماعیل سلێمان، مەڕدار بە رووداوی گوت ''هەرساڵێک زۆر باران ببارێت، خەرجیی مەڕوماڵات کەمە و گوزەرانمان باشتر دەبێت، هەروەها بەرهەمی باشی شیر، ماست و رۆن دەفرۆشین."
لە ساڵانی رابردوودا، شوانەکانی ناوچەکە ناچار دەبوون بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئالیک، رووبکەنە ناوچە کۆچەرییەکانی دەرەوەی شنگال.
داود، شوانە و باسی ئەوە دەکات ئەمساڵ باران لە پار باشتر بوو، 'بەرهەمی مەڕوماڵاتیش باشە، زۆر جیاوازە لە پار."
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ناحیەی سنوونێ، ژمارەی مەڕوماڵات لە ساڵانی رابردوودا 121 هەزار و 165 سەرئاژەڵ بووە و ئەمساڵ نزیکەی 155 هەزارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ