زۆرینەی کۆمپانیا بەشدارەکانی پێشانگەی بیناسازیی هەولێر تورکی و چینین

21-05-2024
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی بیناسازیی هەولێر
کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی بیناسازیی هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چواردەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر کرایەوە، 365 کۆمپانیا لە 18وڵاتەوە بەشداریی پێشانگەکەیان کردووە. چین و تورکیا زۆرترین کۆمپانیایان لە پێشانگەکەدا بەشدارن.
 
ئوزگەر بتیگەن، خاوەنی کۆمپانیایە لە تورکیا و دەڵێت، "توانیمان بەشداریی بکەین و زۆر دڵخۆشین بەم بەشدارییەمان، بەتایبەتی کە توانیومانە ببینە بەشێک لە بازرگانی و پێشکەوتنی ئابووریی ئێرە. بەرهەمی ئێمە سیستمی دەرگە و پەنجەرەیە. بەرهەمەکانمان بە شێوەی بۆیە و سادەی بێ بۆیە بەسەر دوو بەشدا دابەش دەکرێن."
 
لە ئێرانەوە 30 کۆمپانیا لە بوارە جیاوازەکانەوە بەشدارن. پارسا پەناهی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کانێکتی شەریف دەڵێت، "ئێمە بە دوو بەرهەمی تایبەت بەشداریمان کردووە، کامێرای زیرەک کە پێویستی بە کەس نییە و دەتوانێت بە شێوەیەکی زیرەک سەرپێچییەکانی لێخوڕین تۆمار بکات، بەرهەمەکەی دیکەمان بۆ نێو باڵەخانەکانە کە شێوازی بەکارهێهنانی ئاو ، گاز و رووناکی ماڵان بەڕێوەدەبات."
 
ئاندرێیا کاراپێلێس، نوێنەری کۆمپانیا ئیتاڵییەکانە کە ژمارەیان هەشت کۆمپانیایە لە پێشانگەکە. دەڵێت، "یەکەم جارە سەردانی ئێرە دەکەین بە شاندێک کە لە بوارە جیاجیاکاندا کار دەکەن لە بەڵێندەرایەتی و بنیاتنانەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە کشتوکاڵی و کۆمپانیاکانی راوێژکاری."
 
هەروەها دەڵێت، "ئامانجمان پاڵپشتیکردنی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیایە لەگەڵ عێراق، ئەوەش لە رێگەی گواستنەوەی ئەزموون و وەبەرهێنان و تەکنەلۆجیای ئیتاڵی بە عێراق بە مەبەستی پشتگیریکردنی زیاتری کەرتی تایبەتی عێراق."
 
کۆمپانیا بیانی و نێوخۆییەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ بەرهەمەکانی خۆیان نمایش دەکەن، 300 کۆمپانیای بیانی و 65 کۆمپانیای نێوخۆین.
 
هێمن سابیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، "کۆمپانیاکان لە بوارەکانی، بیناسازی، دیزاین، سیستمی کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆن."
 
چواردەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوه رۆژانە لە کاژێر 11:00 تاوەکو 07:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە کەرکووک.

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ.