لە سۆران دەست بەسەر 38 کیلۆ هێرۆیندا گیرا

20-05-2018
دەرباز ساڵح
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی عەمید سەدیق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی عەمید سەدیق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران
نیشانەکردن ماددەی هۆشبەر
A+ A-

رووداو - سۆران

لە سۆران دەست بەسەر 38 کیلۆ هێرۆیندا گیرا، بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاکەش دەڵێت لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

عەمید سەدیق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە ماددەی هۆشبەری تێدا بووە، بەڵام شوفێرەکەی رایکردووە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی رووداوەکەی ئاشکراکرد و گوتی: "کەسەکە بە شەو کەتووەتە نێو مەفرەزکانی ئێمە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە، شوفێرەکە هەستی بە ترس کردووە و هەڵاتووە، ئۆتۆمبێلەکەش کەوتووەتە دەستی ئێمە. دوای دەستبەسەرداگرتنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆی، دەرکەوتووە کە ماددەی هۆشبەری تێدا بووە".

عەمید سەدیق هەروەها گوتی: "ئەو کەسەی ماددە هۆشبەرەکانی هێناوە، لە تورکیاوە دەربازی ناوچەی بەرمیزە بووە، بازرگانێکی دیارە و خەڵکی سۆرانە، کەسوکارەکەشی لە سۆران دەژین، داواکاریشن خۆی رادەست بکات".

لە ماوەی مانگێکدا ئەمە سێیەمجارە دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت، عەمید سدیق لەمبارەیەوە گوتی: "لە 17ی 4، 26ی4 و 18ی ئەم مانگە دەستمان بەسەر زیاتر لە 102 کیلۆ گرام هێرۆیندا گرتووە، هی ئەمجارە 38 کلیۆ و چەند گرامێک بوو".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە