لە قەرس پۆلیسێک بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی هەرزەکار خرایە زیندانەوە

19-10-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن قەرس دەستدرێژیی سێکسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای قەرس ـی باکووری کوردستان، پۆلیسێکی تورکیا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵ خرایە زیندانەوە.
 
رووداوەکە رۆژی چوارشەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە شارۆچکەی سەلیم سەر بە پارێزگای قەرس روویدا.
 
مامۆستایەک کە لەو شارۆچکەیە کاردەکات، هێزە ئەمنییەکانی ئاگادار کردەوە لەوەی پۆلیسێکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی "ئـ. م. ک." دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر کچە خوێندکارێکی تەمەن 15 ساڵە. 
 
دوای ئەوەی کچە تەمەن 15 ساڵەکەش سکاڵای یاسایی لە دژی پۆلیسەکە تۆمارکرد، لێکۆڵینەوەی کارگێڕی و دادوەری دەستیپێکرد.
 
دوای سکاڵاکە، پۆلیسەکە لە کارەکەی دوورخرایەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
 
دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە فەرماندەیی جەندرمە، پۆلیسەکە رەوانەی دادگە کرا و بە بڕیاری دادگە خرایە زیندانەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.