کاژێر 07:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەگەرچی لە هەندێ شوێن باس لەوە دەکرێت کە مۆبایل براوەتە ژوورەوە و وێنەی دەنگدان گیراوە، بەڵام بە گشتی کۆمیسیۆن دەڵێت، هیچ سکاڵایەکیان بەدەست نەگەیشتووە.
پرۆسەکە تائێستا (13:30) بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵمان بن لەم لایڤ بلۆگەدا سات بە سات هەواڵ و زانیاریی نوێ لەبارەی هەڵبژاردن بڵاودەکەینەوە.

