پێشبینی دەکرێت بەفر و باران لە بەشێکی باکووری کوردستان ببارێت

18-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین حەوت پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم، ئامەد، رووها، دیلۆک، سێرت و وانی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
 
کەشناسیی تورکیا هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم و وان دەدات و پێشبینیش دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سێ پارێزگایەدا بەفر ببارێت.
 
ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ئەرزەڕۆم 13 پلە، لە وان و قەرس 14 پلەی سیلیزی دەبێت؛ لە پارێزگاکانی ئامەد، رووها، دیلۆک و سێرتیش پلەی گەرما لە نێوان 23 - 26 پلەدا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی: زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت".