رووداو- هەولێر
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دروستکردنی کانتۆنی شنگال لەلایەن پەکەکەوە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە تۆڕی میدیایی رووداو، فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، کە لەوکاتەی کوردستان "لەشەڕی داسەپاوی گرووپی تیرۆرستی داعشە"، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) "بەبێ حیسابكردن بۆ دامەزراوەیاساییەكانی باشووری كوردستان، ڕێگە بەخۆی دەداباس وخواستێكی ناڕەوا بخاتە ڕۆژەڤەوە".
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە هەوڵدان بۆ دروستکردنی کانتۆن لە شنگال، "هەولێکە بەئاڕاستەی پارچە پارچەكردنی خاكی وڵات".
لە راگەیەندراوەکە، داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی باشووری کوردستان کراوە، کە "بەرامبەر بەوكارە هەڵوێست دەربڕن ودژی بووەستنەوە و سنوورێك بۆ ئەو سیاسەتە چەوتە دابنێن".
رۆژی چوارشەممە 14/1/2015 ، لە كۆبوونەوەیەكدا، كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی PKK لە چیای شنگال بەڕێوەچوو، وەك یەكەمین هەنگاو بۆ دروستكردنی كانتۆنی شەنگال ، ئەنجوومەنێكی سەربەخۆ بۆ "خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی" بۆ شنگال دروستكرا .
ئەو ئەنجوومەنە لە 27 كەس پێكدێت، كە هەروەك میدیای PKK دەڵێت ، ئەو ئەنجوومەنە بناخەی ئیدارەی كانتۆنی شنگال دادەنێت ، ناوی ئەنجوومەنەكەش ئێستا بریتییە لە (ئەنجوومەنی ئێزدییەكانی شنگال).
بەپێی هەواڵی میدیای PKK، ئەو 27 كەسە نوێنەرایەتی پەنابەرانی كوردی ئێزدی كامپی نەورۆز لە دێرك ، كوردانی ئێزدی كامپەكانی باشووری كوردستان و چیای شنگال دەكەن.
راگەیەندراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
(شنگال بەشێكی زامدارو دانەبڕاوی جەستەی نیشتیمانە)
خەڵكی ئازیزی كوردستان
لە كاتێكدا وڵات لەشە ڕی داسەپاوی گروپی تیرۆرستی جیهانی داعش دایەوجگە لە قارەمانیەتی پێشمەرگە وخۆڕاگری خەڵكی كوردستان،ئەوا پاڵپشتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ویەكڕیزی وتەبانی نێوان هێزولایەنەكانی گشت بەشەكانی كوردستان بۆته هۆكارێكی گرنگی سەركەوتن بەسەر ئەوپیلانەی كە دوژمنانی مرۆڤایەتی وئازادی بۆ خەڵك وخاك وئەزمونی كوردستانیان داناوە.
بەڵام بەداخەوە لەوكاتەدابەبێ حیساب كردن بۆدامەزراوەیاساییەكانی باشوری كوردستان وڕێزگرتن لە ئیڕادەی خەڵكی زامداروزوڵم لێكراوی شنگال،پارتی كرێكارانی كوردستان ڕێگە بەخۆی دەداباس وخواستێكی ناڕەوا بخاتە ڕۆژەڤەوە.
ئەوكارە جگە لەوەی بێڕێزیە بەرامبەر بەدامەزراوە یاساییە كانی كوردستان،دەست وه ردانیشه لەسەروەری باشوری كوردستان وسیاسەتی خۆفەڕزكردنه بەسەر ئیڕادەی خەڵكی شنگال وهەوڵێكیشە بەئاراستەی پارچە پارچە كردنی خاكی وڵات.
بۆیە ئێمە لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای وەستانەوە بەرامبەربەوكارە،داوالە
پەرلەمان و حكومەت وتەواوی لایەنەسیاسیەكان وڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی وڕای گشتی دەكەین،كەبەرامبەر بەوكارە هەڵوێست دەربڕن ودژی بوەستنەوەوسنورێك بۆ ئەو سیاسەتە چەوتە دابنێن كە جگە لە نایاسایی بوونی ودەست وەردان لەسەروەری باشوری كوردستان هەرهێزێك ئەوكارەبكات بكات وهەر هێزێكیش پاڵپشت بێ ولێی بێدەنگ بێت كارێكی چه وته وهه وڵێكی نەزۆكی بەش بەشكردنی خاكە.
بژی ئیڕادەی گەلی ئازادی خواز
پتەوتر بێت یەكێتی ڕیزەكانی گەل
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان
لەپەرلەمانی كوردستان
١٧/١/٢٠١٥
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ