رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.
ئاگرەکە بەیانیی رۆژی دووشەممە کەوتەوە و هەشت کاژێر پاوان و رەز و باخی هاونیشتمانییانی سووتاند. بەشێکیان رەزی ترێ بوون.
محەممەد مێرستەكێ، جووتیارە و دەڵێت: "چاوەڕێمان دەکرد ئەم مانگە بەرهەمی ئەو رەز و باخانە خۆین کە سووتاون. بەرهەمەکەش کێشە نەبوو، بەڵام درەخت و رەز و باخەکە هەمووی لەنێوچوو."
جگە لە دارمێو، بەرهەمی سماق، باوێ، هەنجیر و زەیتوون سووتاون. ئەم ساڵ ساڵێکی بەرهەمدار بوو، بەڵام ئەوەی ئەو رەز و باخانە هەیانبوو، هەمووی لەنێوچوو.
نزار حوسێن، جووتیارە و دەڵێت: "ئەو بەرهەمەی بە داریشەوە ماوە، بەکەڵک نەماوە. دووکەڵی بەرکەوتووە، بە کەڵکی هیچ نایەت. هیچ شتێک نەما. رەزی ترێ و باوێ هەمووی لەنێوچووە. ناوچەیەکی زۆر سووتا. نەک هەر رەز و باخ، بەڵکو گیانەوەر و شتی دیکەش سووتاوە. گوناهە."
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بەهۆی گرژییەکانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، زیاتر لە 25 هەزار دۆنەم دارستان، پووش و پاوانی خەڵکی سووتاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ