نێچیرڤان بارزانی سەرخۆشی لە خانەوادەی کارمەندێکی ئاسایش دەکات

14-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کارمەندەی ئاسایش دەکات، کە ئەمڕۆ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.
 
لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکووک بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 14-7-2024) لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارانی داعش و هێزەکانی ئاسایش، کارمەندەکەی ئاسایش شەهید بوو.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێ "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ى كارمه‌ندى ئاسايش، خوالێخۆشبوو جوامێر عه‌زيز ره‌شيد ده‌كه‌م، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعشدا له‌ قه‌ره‌هه‌نجير شه‌هيد بوو."
 
دەزگای گشتیی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکە بڵاوکردبووەوە، تێیدا رایگەیاند دوو چەکداری گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی روویان لە ناوچەکە کردبوو و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و ئاسایش روویدا.
 
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە جگە لە شەهیدبوونی جوامێر، کارمەندێکی دیکەی ئاسایش بریندار بوو، دوو چەکدارەکەی داعشیش یەکێکیان کوژرا و ئەوەی دیکەیان بە برینداری دەستگیرکرا، ئەمە وەک دەزگای گشتیی ئاسایشی هەرێم بڵاویکردبووەوە.
 
ناحیەی قەرەهەنجیر بەدووریی 15 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری کەرکووک و دەکەوێتە سەر رێگەى کەرکووک - سلێمانى.
 
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هەروەها گوتی "له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ هاوكاره‌ برينداره‌كانى ده‌خوازم."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت