رووداو - هەولێر
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سنووری پارێزگای دهۆک پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنان و بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە، یەکگرتوو دووەمە و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریش سێیەمە.
لە پەرلەمانی عێراق 11 کورسی بۆ پارێزگای دهۆک و کورسییەکی کۆتا بۆ مەسیحییەکانی ئەو پارێزگایە دانراون، دەنگی سەرجەم لایەنەکانیش بەمشێوەیە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان: 315 هەزار و 199 دەنگ
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 41 هەزار و 690 دەنگ
- هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 24 هەزار و 280 دەنگ
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 هەزار و 197 دەنگ
- نەوەی نوێ: 17 هەزار و 318 دەنگ
- بزووتنەوەی گۆڕان: 3 هەزار و 537 دەنگ
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 3 هەزار و 522 دەنگ
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، سریانی، ئاشووری: 3 هەزار و 118 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی رافیدەین: 2 هەزار و 578 دەنگ
- بزووتنەوەی بابلیۆن: هەزار و 341 دەنگ
- سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: هەزار و 172 دەنگ
- هاوپەیمانێتیی نەسر: 952 دەنگ
- ئەبناء نەهرێن: 834 دەنگ
- یەکێتی بێت نەهرێنی نیشتمانی: 444 دەنگ
- هاوپەیمانێتی کلدان: 366 دەنگ
- رەعد جەبار ساڵح، کاندیدی سەربەخۆ: 296 دەنگ
- حارس شنشل حارسی، کاندیدی سەربەخۆ: 253 دەنگ
- لەمیاء شاوی هیلالی، کاندیدی سەربەخۆ: 251 دەنگ
- نەوفل ئەلناشی، کاندیدی سەربەخۆ: 185 دەنگ
- د. فارس گۆرگیز عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ: 129 دەنگ
- رەحیم لعێبی تامر، کاندیدی سەربەخۆ: 98 دەنگ
- د. سەلام نەعیم عەتییە ماهوود، کاندیدی سەربەخۆ: 92 دەنگ
- بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریان: 37 دەنگ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ