رووداو – تەندروستی
کێشەکانی دەرووندروستی و خەمۆکی یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکانی سەردەم بۆ سەر نێوجەوانان.
پزیشکانی نەخۆشییەکانی دەروونی و مێشک و دەمار لە زانکۆی شاهانەی لەندەن دەریخستووە، پیاسەکردن و جووڵەی زۆر لە تەمەنی نێوجەوانیدا، رێگری لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەکات.
بە پێی توێژینەوەکە، لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵێک نێوجەوانان کراوە بۆ ئەوەی بزانن کاریگەریی وەرزش لەسەر مێشکیان چۆنە، ئەو نێوجەوانانەی رۆژانە 12 هەزار هەنگاو یان زیاتریان دەبڕی، دەروونێکی ئارامتر و دوور لە خەمۆکییان هەبوو. بە پێچەوانەوە، ئەو نێوجەوانانەی رۆژانە تەنیا 5 هەزار هەنگاو یان کەمتریان دەجووڵان، زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی دەبوون.
هەربۆیە رێنوێنی دایک و باوکان دەکرێت، سنوورێک بۆ کاتی مۆبایل و سەیرکردنی شاشە دابنێن. هاندانی نێوجەوانان بۆ چوونە دەرەوە، یاریی وەرزشی و پیاسەی رۆژانە، باشترین و بەهێزترین قەڵخانە بۆ پاراستنی تەندروستیی دەروونییان لەم تەمەنە هەستیارەدا.

.png&w=3840&q=75)

.jpeg&w=3840&q=75)