رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری بەردەڕەش شەڕ لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و چەند کەسێک بریندار بوون.
نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سێ برینداری شەڕەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و تەندروستیی یەکێکیان خراپە.
شەڕەکە لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە لەنزیک گوندی دەربێستان روویداوە. بڕوا فارووق، قایمقامی بەردەڕەش بەوەکالەت بە رووداوی گوت، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆن بووە و ئێستا کۆنترۆڵ کراوە.
نێچیرڤان هەرکی باسی لەوە کرد، یەکێک لەو بریندارانەی تەندروستیی ناجێگیرە، پیاوێکی 48 ساڵانە رەوانەی هەولێر کراوە.
قایمقامی بەردەڕەشیش رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێک لە هەردوولای شەڕەکە دەرچووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە سەرەتا بە دار و بەرد بووە، دواتر تەقە کراوە و چەک بەکارهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ