350 یاریزانی نێوخۆیی و بیانی بەشدارییان لە فێستیڤاڵی خلیسکێنەی سەر بەفری چۆمان کرد

13-02-2025
ئەندام جەبار
تاوەکو ئێستا 7 فێستڤاڵی سەر بەفر لە سنووری سۆران و چۆمان کراون.
تاوەکو ئێستا 7 فێستڤاڵی سەر بەفر لە سنووری سۆران و چۆمان کراون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو وەرزشڤانانەی لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەون، 150 یاریزانی نێودەوڵەتی و نزیکەی 200 یاریزانی نێوخۆی کوردستانن، لەنێو سروشتی بە بەفر داپۆشراوی گوندی وێزێ لە چۆمان، خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن. 
 
تیمی سکی چۆمان، 10 ساڵ پێش ئێستا دروست بووە و  یەکەم تیم بوو گونجاوی ناوچەکەیان بۆ یارییەکانی سەر بەفر نیشاندا. لەم فێستیڤاڵەش چانسی پێشکێشکردنی یەکەم نمایشیان بەرکەوت. 
 
بەختیار بەهجەت، سەرپەرشتیاری تیمی سکی چۆمانە و دەڵێت، "هەبوونی ئێمە لەسەرەتاوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بوو کە لێرە برەو بەو جۆرە یارییە بدرێت و  بگات بەم قۆناخە، جیا لەوەش رۆژانە لە وەرزی بەستەڵەک و سەرما، زۆر جار بەپێی گونجان و کات، هەفتەی یەک بۆ دوو جار، چەند هاوڕێیەک ئەوەی لە توانایدا بێت، دێینە ئەو ناوچانەو راهێنان دەکەین." 
 
ئامانج لە رێکخستنی فێستیڤاڵەکە، ناساندنی زیاتری کوردستان و ناوچەکەیە. 
 
عومەر شەریف، سەرۆکی ریکخراوی ڤی ئای کوردستانە و رێکخەری  فێستیڤاڵەکە بووە و باس لەوە دەکات، "هەستمان کرد بەفر ئەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگیی ئەو ئیڤێنتەی ئامانجمانە، کە لە چەند رۆژێکدا ملیۆنان گەشتیار لەو ڕێگەیەوە رابکێشین بۆ کوردستان. بەخۆشحاڵییەوە قۆناخی زۆر باش بڕاوە و دەمانەوێت باکگراوندی جوانییەکانی کوردستان نیشانی دەرەوە بدەین کە شاخەکانی کوردستان چەند گونجاون بۆ ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە." 
 
فێستیڤاڵەکە بۆ یاریزانانی ئەزموونداری یارییەکانی سەر بەفر، دەرفەتە بۆ پێشکێشکردنی نمایشی سەرنج راکێش و بۆ ئەوانەشی حەزی سەرکێشییەکانی سەر بەفریان هەیە مەیدانەکە کراوەیە و پالپشتیی راهێنەرانیش زۆرە. 
 
مەحبوبە عەزیز، بەشداربوویێکی فێستیڤاڵەکەیە و دەڵێت، "زۆر زۆر کاتێکی خۆشمان بەسەر برد بەتایبەت تاقیکردنەوەی یاری سکی کە بە جیدی چێژی تایبەتی هەیە، پێشتریش تاقیم کردووەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی یاریزان نیم، چێژ لە کەوتنەکەشی دەبینم." 
 
تاوەکو ئێستا لە سنووری سۆران و چۆمان، 7 فێستیڤاڵی یارییەکانی سەر بەفر ئەنجام دراون، ساڵ بۆ ساڵ بەشداری یاریزانی نێودەوڵەتی زیاتر دەبن و تەماشاکەرانی یارییە سەرکێشیەکانیش زۆرتر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی منداڵەکەی تێدا خنکا

منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.