رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سلێمانی لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان، ژمارەیەک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەستگیرکران، لەنێویاندا سێ پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و چەند چالاکڤانێک هەن. هاوکات ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران هەوڵیاندا شەقامی سەرەکیی نێو شارەکە بگرن.
لەلایەن ژمارەیەک لە خۆپێشاندەری گەنجەوە هەوڵدرا شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و شەقامێکی دیکەی نزیک سەرچنار بگیرێت، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕوویان بوونەوە.
ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، عەلی حەمە ساڵح و سێ پەرلەمانتاری دیکە رێگرییان لێکرا. دابان محەممەد، پەرلەمانتار گۆڕان دەڵێت، چوون بۆ نێو هەولێر ئاساییە، بەڵام چوون بەرەو سلێمانی قەدەخەیە و بازگەی یەکێتی رێگە بە هاتووچۆ نادەن.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی شاری هەڵەبجە لە ناوەندی شارەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان رێکخست بۆ داواکردنی مافەکانیان.
بەپێی ئاماری نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا گرژییەکانی خۆپێشاندانەکان بوونەتە هۆی کوژرانی نۆ کەس. هەروەها، نزیکەی 60 کەس لە هێزە ئەمنییەکان و دەیان خۆپێشاندەر برینداربوونە.
ئەمڕۆ هەینیش، عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گەر دۆخی دارایی و گرژییەکان بەو جۆرەی ئێستا بەردەوامبن، ئەوا ساڵی 2021 ساڵێکی قورس دەبێت و ئەگەری ئەوە هەیە خۆپێشاندانەکان و لێکەوتەکانی ببنە هۆی "بەریەککەوتنی ناوخۆیی و دوو ئیدارەیی".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان گوتیشی، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 14 کەس لە خۆپێشاندەر و هاونیشتمانی و هێزە ئەمنییەکان کوژراون، ئاماژەی بەوەش کرد نزیکەی 400 کەسیش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، لەوانە مامۆستایەکی ئایینی لە پیرەمەگروون و سێ کەسیش لە شێلادزێ".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا 10 کەس لە خۆپێشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە کە لە چەمچەماڵ، تەکێ، کفری، پێنجوێن، سەیدسادق و دووکان بوون.

دوو رۆژنامەڤانی عێراقیە لە سلێمانی دەستگیرکراون و جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای ئازادکردنیان دەکات:
حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی داوای کردووە، دوو رۆژنامەڤانی کەناڵی عێراقییە بەناوەکانی ئەمین ئەحمەد و سیروان بەرزان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.
خۆپێشاندان لە کەلار بەردەوامە
لە کەلار لەبەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم خۆپێشاندان دەستی پێکردووە، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمنی لەنێو بازاڕی کەلار چواردەوری خۆپێشاندەرانیان داوە. گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا رەوشەکە باشە.
هێزێکی ئەمنیی زۆر لەسەر شەقامەکانی سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە. ڤیدیۆکە تایبەتە بە رووداو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ