رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق سەردانی کەرکووک بکات و لەگەڵ لایەنی کارگێڕی و لایەنەکانی پارێزگاکە کۆبێتەوە.
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق کاژێر 08:00ی بەیانی بگاتە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک و لەگەڵ کارگێڕیی کەرکووک کۆبێتەوە.
حەسەن مەجید ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە عەممار حەکیم لەگەڵ کەسایەتی. سەرۆک هۆزەکانی کەرکووک و پێکهاتەکانی شارەکە کۆبێتەوە.
هەر لەوبارەوە، عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکووک دەکات و بڕیارە لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کەرکووک و بەرپرسانی شارەکەش کۆبێتەوە و سەردانی قەزای حەویجەش بکات.


