رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک گرووپە چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین لە نێوان منبج و کۆبانێ و شەڕی سەخت لە نێوانیاندا هەیە.
لە شەوی رابردووەوە گرووپە چەکدارەکان چەند جارێک هێرشیان کردووە و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامیان داونەتەوە.
بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، "رووبەڕووبوونەوەی سەخت تاوەکو ئێستا لە سنووری بەنداوەکە درێژەی هەیە و شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەکدارەکانیان تێکشکاندووە".
میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە، لە رووبەڕووبوونەوەکاندا "ژمارەیەک چەکدار"ی گرووپە چەکدارەکان کوژراون و پێکدادان بەردەوامە.
بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێدایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ