کوردستان
ئەندامێکی تیمەکانی کارەبای باوەنوور لەکاتی کارکردن لە سنووری کەلار، وێنە: پەیجی فەیسبووکی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان دەڵێت، لە 24 گوندی بێ کارەبا لە سنوورەکە، کارەبایان گەیاندووەتەوە 20ـیان.
ئالان ئەرکان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-11-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە گەرمیان 24 گوندمان هەبوو کە کارەبایان نەبوو. ئەم ساڵ کارەبای نیشتمانیمان گەیاندوەتە 20 گوندیان".
لەبارەی ئەو چوار گوندەی تاوەکو ئەمڕۆ کارەبای نیشتمانییان بۆ نەبراوە، ئالان ئەرکان گوتی، "پڕۆژەی بردنی کارەبا بۆ ئەو چوار گوندە لە جێبەجێکردندایە و مانگی داهاتوو کۆتایی دێت."
گوتەبێژی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، تێچووی رووناککردنەوەی ئەو 24 گوندە، سێ ملیار و 500 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە قەزاکانی کەلار، کفری و چەند ناحییەکەی سنوورەکە پێکدێت و سەر بە پارێزگای سلێمانییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ