دژە تیرۆر: چەکدارەکانی قەرەداخ بۆ خۆحەشاردان لە ناوچەکەدا بوون

10-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆر (CTG) لەبارەی رووداوەکەی ئێوارەی دوێنێی سنووری قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "ئەو چەكدارانە شانەیەكی سەر بە رێكخراویی تیرۆرستیی داعش بوون."
 
ئێوارەی دوێنێ لە سنووری قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و گرووپێکی چەکدار روویدا. ئاسایش رایگەیاند، "دوو ئەنداممان شەهیدبوون."
 
لە راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، دەزگا ئەمنییەكان لە لێكۆڵینەوە بەردەوام دەبن تاوەكو دەستگیركردنی چەكدارەكان و هاوكارەكانیان.
 
سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو بە رووداوی گوت، "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاریی سەرەتایی دەرکەوت هێرشەکەی قەرەداخ کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە و ئەنجامدەران سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن."
 
هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و تاوەکو ئەمڕۆ دەستگیرکردنی هیچ تۆمەتبارێک رانەگەیێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.