رووداو - هەولێر
دوای نەورۆز بەفەرمی ناوی فەرمانبەرانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رادەگەیێندرێت.
سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كاركردن لە پرۆسەی وەرگرتنی فەرمانبەران بەڕێژەی 75% تەواوبووە و فەرمانبەرەكان بەپێی پێوەر و پسپۆڕییەتی دیاریكراون.
ئەو سەرچاوە ئاشكرایكرد، دوای نەورۆز ناوەكان بەفەرمی رادەگەیێنن و بەشێك لەو فەرمانبەرانەش بە تەنسیب گواستراونەتەوە.
سەبارەت بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە سەرچاوەكە گوتی "هەمان هەژماری فەرمانبەرانی دیكەیان بۆ دەكرێت و دەشبێت ناوی خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆماربكەن".
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان 535 فەرمانبەر وەردەگرێت و سەرجەم كارەكانی راپرسی و هەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەبات.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


.webp&w=3840&q=75)
