رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاستتێکی بەهێزی پێشکێش کرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر میوانەکەی، یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزیدا تۆمارکرد، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی چامپیۆنزلیگدا.
بەو سەرکەوتنە، بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و دوای شکستی گەڕی رابردوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان، دووبارە هاوسەنگیی گەڕاندەوە بۆ ئەنجامەکانی.
لە هەمان گەڕدا، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێکی گەورە و بە 6 گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی بردەوە. گۆڵەکانی پاریس لەرێگەی فابیان رویز (دوو گۆڵ)، سێنی مایولو (هاتریک) و دەیڤید بولییەوە تۆمارکران.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر میواندارەکەی، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سەربکەوێت.
لە لایەکی دیکەوە، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ریمۆنتادایەکی سەرسوڕهێنەری بەرامبەر یانەی رۆمای ئیتاڵی ئەنجامدا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی ماتیا سۆلێ و دونێل مالێن دواکەوتبوو، توانینی ئەنجامەکە هەڵبگێڕێتەوە. برونۆ فێرناندێز گۆڵێکی تۆمارکرد و ماتیووس کونیاش دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 83 و 86دا تۆمارکرد، تاوەکو یونایتد دووبارە بگەڕێنێتەوە سەر رێڕەوی سەرکەوتنەکان.
لە یارییەکی دیکەی هەمان گەڕدا، یانەی ئینتەر بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر میوانەکەی، یانەی فێینۆردی هۆڵەندی بەدەستهێنا.




