خۆپێشاندان؛ مێرمنداڵەکەی عەربەت بریندارە و لەژێر چاودێریی چڕدایە

09-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن خۆپێشاندانی عەربەت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندان کرا و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە مێرمنداڵێک بە گولـلە برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو منداڵە گیانی لەدەستداوە.

دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو منداڵە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە سلێمانی و ئێستا چارەسەر وەردەگرێت. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، مێرمنداڵەکە بەناوی محەممەد عومەر، لەنزیک ناوچەی پارتی لە عەربەت بە فیشەک برینداربووە.

بە گوتەی دابان محەممەد، مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە، بەڵام نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بە رووداوی گوت تەمەنی 18 ساڵە.

 
هێرشکردنە سەر بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رەتکرایەوە

هەر سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەنگۆی ئەوە لەلایەن نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە رەتکرایەوە گوایە هێرش کرابێتە سەر باڵەخانەی پاسپۆرتی هەڵەبجە و دەڵێت "بینای پاسپۆرت سەلامەتە".

قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای ئەوەی خۆپێشاندەران لە باڵەخانەی پاسپۆرتی هەڵەبجە نزیکبوونەوە، باڵەخانەکەمان لێ وەرگرتوونەتەوە". باسیشی لەوە کرد، بڵاوەیان بە خۆپێشاندەرەکان کردووە و گوتیشی "خۆشمان لەبەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتین و هیچ شوێنێک لە هەڵەبجە زیانی بەرنەکەوتووە و زیانی گیانیش نەبووە".

خۆپێشاندانی سنووری پارێزگای سلێمانی قوربانیی لێکەوتووەتەوە

تاوەکو ئێستا بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی سەر بە پارێزگاکە، لانیکەم هەشت خۆپێشاندەر کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون، برینی هەندێک لە خۆپێشاندەرەکانیش سەختە.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دووکان عەقیدێکی پێشمەرگە لەکاتی هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران گیانی لەدەستداوە و قائیمقامیش دەڵێت "بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە بووە".

هەروەها، رۆژی سێشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2020 لە پێنجوێن پێشمەرگەیەکی پارتی لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژرا.

سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکانیش، تاوەکو ئێستا ئامارێکی روون لەبەردەستدا نییە، بەڵام قائیمقامی سەیدسادق پێشتر بە رووداوی راگەیاند، 54 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.