کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پەرلەمانی کوردستان 8 جار تەمەنی درێژکراوەتەوە و هیچ خولێکی بەبێ درێژکردنەوە نەبووە

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

09-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. 
بەدرێژایی شەڕی داعش2014-2017،رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی كردووە بەرامبەر داعش لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ. بەشداربووە لە رووماڵكردنی شەڕی نێو گەڕەكەكانی شاری موسڵ 2016-2017.
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال09-10-2022
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر. 
بەدرێژایی شەڕی داعش2014-2017،رووماڵی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانی كردووە بەرامبەر داعش لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ. بەشداربووە لە رووماڵكردنی شەڕی نێو گەڕەكەكانی شاری موسڵ 2016-2017.

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

هەر کاتێک باسی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکرێت، گوندی دارەبەن دێتەوە نێو ناوان، رۆژانێک مزگەوتی گوندەکە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بوو. پەیامنێری رووداو چووەتە گوندی دارەبەن و لەگەڵ دانیشتووانەکەی باسی دانیشتنەکەی 27 ساڵ پێش ئێستا دەکات. 
 
رەحمان مستەفا، جووتیارێکی گوندی دارەبەنە و گوتی، "لایەنەکان هەمووی لە گوندەکەمان کۆبوونەوە، دەستیان لەناو دەستی یەکدی ناو گوتیان ئەمجارە و تەواو، بەڵام وانەبوو." 
 
عەبدولقادر حەمەد، جووتیارێکی دیکەی گوندی دارەبەنە و دەڵێت، "لەبیرمە هاتن کۆبوونەوە، پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی دیکە بوون." 
 
رەوەند محەممەد، کاسبکارێکە و دەڵێت، "من منداڵبووم بەبیرم دێت کۆبوونەوە، رێگەیاننەدەدا بچینە ژوورەوە ئەوکاتەی درێژکرایەوە کاتی شەڕی ناوخۆ بوو." 
 
لە مانگی 6ی ساڵی 1995 بۆ یەکەمجار بەهۆی شەڕی ناوخۆ تەمەنی خولی یەکەمی پەرلەمان لە مزگەوتی گوندی دارەبەن لە سنووری ناحیەی بەحرکەی باکووری رۆژئاوای هەولێر درێژکرایەوە. 
 
بە خولی ئێستاوە، پەرلەمانی کوردستان 8 جار تەمەنی درێژکراوەتەوە و هیچ خولێک بەبێ درێژکردنەوە کۆتایی نەهاتووە. درێژکردنەوەی خولەکانی پەرلەمان بەمجۆرەبوون: 
 
- خولی یەکەم چوار جار، بۆ ماوەی 9 ساڵ و 7 مانگ و 24 رۆژ درێژکرایەوە. 
 
- خولی دووەم یەک جار، بۆ ماوەی 49 رۆژ درێژکرایەوە. 
 
- خولی سێیەم یەک جار، بۆ ماوەی دوو مانگ و 11 رۆژ درێژکرایەوە. 
 
- خولی چوارەم یەک جار، بۆ ماوەی 11 مانگ و 7 رۆژ درێژکرایەوە. 
 
- خولی پێنجەم بۆ ماوەی ساڵێک و نزیکەی 4 مانگ درێژکرایەوە.
 
لەنێو پەرلەمان لە کاتی پەسندکردنی یاسای بەردەوامی خولی پێنجەم پشێووی دروستبوو بۆ رەتکردنەوەی یاساکە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بە فیکە لێدان و مێز کوتین کرد. 
 
لە کۆتاییدا بە دەنگی 80 پەرلەمانتاری پارتی، یەکێتی، گۆڕان و پێکهاتەکان پێشنیازەیاساکە پەسندکرا. رێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی بۆشایی یاسایی نەبێتەوە و بۆ ئەوەی بتوانین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکەین، پێش ئەو ماوەیەی کە دیاریکراوە بۆ درێژکردنەوەکە، ئەوە پێویستیمان بە پەرلەمانێکی کارا هەیە و ئەو گفتوگۆیانە لەنێو پەرلەماندا بکرێت." 
 
پەرلەمانتارانی یەکگرتوو، کۆمەڵ و سەربەخۆکان و 5 پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، بەڵام نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و قسەی خۆیان کرد. کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "ئەو ماوەیە ئێمە وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ نایەینە پەرلەمانی کوردستان و بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەین." 
 
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا شایان کاکەخان پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان دەستی لەکاری پەرلەمانی کێشایەوە، بەدەر لە بڕیاری فراکسیۆنەکەشی دەنگی بەدرێژکردنەوەکە نەدا. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات
کوردستان24-11-2026

دادگەی کارگێڕی عێراق لەبارەی بەقەزاکردنی گوڵاڵە داوای روونکردنەوە لە لیژنەی 140 دەکات

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە
کوردستان24-11-2026

رێکخراوەکانی مەریوان پەیام بۆ باشووری کوردستان دەنێرن: جێگای ئومێد و هیوای خەڵکی کوردستانە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە