کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

رووداو دیجیتاڵ


ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، پاش پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، هەنگاوی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نراوە و پێش نۆرەی کاری ئێستایان رێککەوتنە لەگەڵ ئەو حیزبە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. هاوکات، لەبارەی داوای یەکێتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەڵێت، "ئێستا ناکرێت و پارتی ناچێتە ژێر باری ئەوە، چونکە مەنتقی نییە".


بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات ئاماژەی بەوەدا، کە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، کە ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کردبوو، بووەتە هۆی کردنەوەی دەرگایەکی نوێ لە گفتوگۆکاندا و رایگەیاند، "پاش ئەو پەیامەی جەنابی سەرۆک بارزانی کە ئاراستەی هەموو حیزبەکانی کرد، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، هەنگاوی تازە نراوە لە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی".


ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، کۆبوونەوەی رۆژانی رابردووی نێوان شاندی حیزبەکەی و یەکێتی بە "سەرەتایەکی باش" ناوبرد و گوتی، "راستە بە دانیشتنێک ئەم کێشانە چارەسەر نابن، بەڵام لەو بارودۆخەی ئێستا تێیداین، سەرەتایەکی خراپ نییە و پشتیوان بەخودا شتی باشتری لێ دەکەوێتەوە". بڵند ئیسماعیل ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا "هەردوولا قسە و پێشنیاز و داواکاریی خۆیان خستووەتەڕوو" و بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکان بکەن و وەڵامی یەکدی بدەنەوە.


بڵند ئیسماعیل، کاراکردنەوەی پەرلەمانی بە "دەستکەوتێکی گەورە" بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ناوبرد و روونیکردەوە، "بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، قەوارەی هەرێمی کوردستانمان پاراست، چونکە پەرلەمان ئەو دەزگا شەرعییە بنەڕەتییە کە هەموو دامەزراوەکانی دیکە، بە حکومەتیشەوە، شەرعیەتی لێ وەردەگرن". پێی وایە ئەگەر پەرلەمان کارا نەکرابایەوە، مەترسیی دروستبوونی "بۆشایی یاسایی" هەبوو، بەتایبەتیش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە پێویستیان بە بوونی کۆمیسیۆنێکی هەڵبژاردنە کە دەبێت لە پەرلەمانەوە شەرعیەتی پێبدرێت.


لەبارەی داواکارییەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا، بڵند ئیسماعیل ئاشکرای کرد کە سێ خاڵی سەرەکییان هەبووە، "هەڵوەشاندنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەو سێ ئەندام پەرلەمانەی لە فراکسیۆنی برادەرانی یەکێتی هاتوون (بەشداریی دانیشتنەکەیان کردووە) دەستلەکارکێشانەوەیان پێبدرێت، لەگەڵ هەندێک دۆسیەی دیکەی ئەمنی".


لە وەڵامی ئەو داواکارییانەدا، ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند، "مەسەلەی هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئێستا ناکرێت، ئەوە پارتی ناچێتە ژێر باری، چونکە مەنتقی نییە". بەڵام روونیکردەوە، "ئەگەر برادەرانی یەکێتی هاتنە ناو پەرلەمان و بەشدارییان تێدا کرد، بەپێی رێککەوتن لە دابەشکردنی پۆستەکان، دەکرێت جارێکی دیکە سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێتەوە".


سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سێ پەرلەمانتارەی یەکێتی کە بەشداریی دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەمانیان کردبوو، بڵند ئیسماعیل رایگەیاند کە ئەوان "ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی زۆر گەورەیان ئەنجامداوە" و ئەو بابەتە پەیوەندیی بە پارتییەوە نییە. "ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان، کەسیشیان نەبوونەتە پارتی. ئەم حاڵەتانە پێشتریش هەبووە. ئەو بابەتە حەق نییە ئاراستەی ئێمەی بکەن، چونکە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".


بڵند ئیسماعیل دووپاتیکردەوە کە پێش نۆرە (ئەولەویەت)ی پارتی لەم قۆناخەدا رێککەوتنە لەگەڵ یەکێتی و رایگەیاند، "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ برایانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتن بکەین و بتوانین پێکەوە کابینەیەک دروست بکەین. نامانەوێت بۆشایی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان دروست ببێت، چونکە ئەمە زیانی بۆ تێکڕای خەڵکی کوردستانە. نییەتی خێر هەیە و هەوڵ و کۆشش لە هەموو لایەک هەیە کە بتوانین رێککەوتن بکەین".


بابەتی پەیوەندیدار

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە