شارەوانیی بنەسڵاوە: ئەم ساڵ بە تێچووی 8 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێ کردووە

08-12-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە دەڵێت، ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە جێبەجێ کراون کە تێچوویان بڕی 8 ملیار دینار بووە. دەشڵێت، بۆ ساڵی 2025 بە بەهای 9 ملیار دینار پڕۆژەیان پێشکێشکردووە و بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە.
 
زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە میوانی پۆدکاستی مژاری رادیۆی رووداو بوو کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات، باسی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوەی کرد و گوتی، "ئەم ساڵ 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێکتەری شارەوانی بە بەهای نزیکەی هەشت ملیار دینار جێبەجێ کراون."
 
ئەو پڕۆژانەی ئەم ساڵ کاریان تێدا کراوە و جێبەجێکراون:
 
- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی هیران ستی و گەڕەکی ئاڵتوون
- دروستکردنی دووساید و ئاوەڕۆ لە ئاوێنەی شار لە قەزای بنەسڵاوە. (ئێستا کاری تێدا دەکرێت)
- دروستکردنی شەقام بۆ شوقەکانی شەهیدان
- دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردنی ناوچەی پیشەسازی. (ئێستا کاری تێدا دەکرێت)
- قیرتاوکردنی رێگەی گوندی گەڕەسۆر.
- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامی ناوەندی قەزای بنەسڵاوە. (ئێستا 50٪ی کارەکانی تەواوکراوە)
- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەکی ئاشتی.
 
زریان سەباح گوتی، لە پلانی ساڵی 2025دا کۆمەڵێک پڕۆژەمان پێشکێشکردووە کە بەشێکیان رەزامەندییان لەسەر دراوە. لەوانە:
 
- دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی گەڕەکی نۆ هەزاریی گەڕەسۆر
- دروستکردنی شەقام لەنێوان گەڕەکی ئاڵتوون و چوارچرا
- نۆژەنکردنەوەی پارکی نەمران لە ناوەندی قەزای بنەسڵاوە
- دروستکردنی پردی بنەسڵاوەی کۆن
- دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ هەموو کۆڵانەکانی گەڕەسۆر
- قیرتاوکردنی گەڕەکی گوڵان
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژانەی بۆ ساڵی داهاتوو پێشکێشکراون، بەهاکەیان نزیکەی نۆ ملیار دینارە و بەشی زۆریان رەزامەندییان لەسەر دراوە.
 
لە چوار ساڵی رابردوودا، نزیکەی 11 هەزار دار لە سنووری قەزای بنەسڵاوە چێندراون. سەرۆکی شارەوانی قەزاکە دەڵێت، بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە قەزای بنەسڵاوە لە چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی 11 هەزار داری جۆراوجۆر چێندراون. 
 
چەند هاونیشتمانییەک پەیوەندییان بە بەرنامەی مژارەوە کرد و دەڵێن: "گلەیی لە فڕێدانی زبڵ لە شەقامە گشتییەکان و سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەکەن لە شەواندا."
 
زریان سەباح دەڵێت، شارەوانیی بنەسڵاوە لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانە دەکات کە زبڵ فڕێ دەدەن و تیمی چاودێریی زێدەڕۆیی چاودێری دەکەن. خەڵكیش هەبووە لەسەر ئەوە سزا دراوە. "هەر کەسێکی تایە بسووتێنێت سزای دارایی دەدرێت."
 
گوتیشی، لیژنەیەکی تایبەت بۆ پرسی زێدەڕۆیی لەنێوان شارەوانی و ئاسایش و پۆلیس پێکهێنراوە و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، وێنە؛ ئەرشیڤ

بۆ مانەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین لە پۆستەکەی، یەکگرتوو پەیڕەوی نێوخۆی هەموار دەکاتەوە

ئەندامێکی کۆنگرەی 9ـی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت لەم کۆنگرەیەدا هیچ کەسێک خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی بەربژێر ناکات و هەمووان کۆدەنگن لەبارەی مانەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین لە پۆستەکەیدا.