لە ئامێدی دووەمین فێستیڤاڵی تەحین ساز دەکرێت

08-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی رایگەیاند، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین ساز دەکرێت، دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و جگە لە تەحین، چەندین بەرهەمی دیکەشی تێیدا نمایش دەکرێن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024 هەکار حەمید ئامێدی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژانی 14 و 15ی ئەم مانگە، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی بەڕێوەدەچێت.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی گوتیشی، لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە تەحین؛ هەنار، هەنگوینی خۆماڵی، مرەبا، خواردنی کوردەواری، کاری دەستی و چەندین بەرهەمی دیکەش نمایش دەکرێن.
 
60 کەپر بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان ئامادە کراون، 22 کەپر بۆ ئاشی تەحین دەبێت و ئەوانی دیکەش بۆ کاری دەستی و خواردنی کوردەواری و بەرهەمی خۆماڵی ئامادە کراون.
 
لەبارەی نرخەکەیەوە، هەکار حەمید ئەوەی خستەڕوو، لە فێستڤاڵەکەدا نرخی تەحین هەر وەکو خۆی دەبێت و زیاد نابێت، کیلۆی بە 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
تەنیا لە قەزای ئامێدی نزیکەی 800 دۆنم زەوی بە کونجی چێندراوە، کە نزیکەی 240 تۆن تەحینی لێ بەرهەم دەهێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''