رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیە کامێرای تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگەی تاسڵوجە بەشێوەیەکی کاتی لابراون و دوای چاکردنەوەیان دادەنرێنەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 06ـی ئاداری 2025، عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوبەری ھاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی شەش کامێرای تیژڕۆیی لە رێگەی دادگە بۆ تاسڵوجە لابردراون، بەڵام چاکدەکرێنەوە و دواتر دادەندرێنەوە."
لە 23-1-2024، زیاتر لە 23 کامێرای جێگیریی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە سنووری شاری سلێمانی کەوتنەکار.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کامێرا بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان، بەتایبەت خێرایی هەن؛ لەوانە کامێرای جێگیر، کامێرای جێگیری خاڵ بۆ خاڵ، کامێراکانی سەر ترافیک لایتەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ