هاتووچۆی سلێمانی بۆ رووداو: لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

05-12-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنزیک دووڕیانی سەرچنار دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بووە. بریندارەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و لە نەخۆشخانە دەستبەسەر کراوە.

بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، دوای کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەنزیک دووڕیانی سەرچنار، بە ئاراستەی پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل، روویدا. لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا، بە خێراییەکی زۆر خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە.

بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی، لەو رووداوەدا دوو گەنج گیانیان لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندارە و لە نەخۆشخانە دەستبەسەرە.

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، ئۆتۆمبێلەکە دوولەت بووە و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 3706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7250 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.