رووداو دیجیتاڵ سێ شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، شاندێکیان بۆ پرسی مووچەی مانگی شەش و داهاتی ناوخۆیە. هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندووە دیاریکردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ یاسایی نییە. شاندێکی دیکە تایبەت بە پرسی ئەسیکۆدایە، هەرچەندە هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەییشتن، بەڵام چەند بڕگەیەک ماوە کە بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت، هەروەها دەبێت ئەنجوومەنی ئابووری عێراق لە کۆبوونەوەیەک دەنگ لەسەر رەشنووسی لێکتێگەییشتنی نێوان هەردوولا بدات. شاندی سێیم لەبارەی زیندانیانی سیاسییە، لیستی نزیکەی 25 هەزار زیندانی سیاسی دراوەتە حکومەتی عێراق بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچەکانیان؛ ئەمە جگە لەوەی بەشێکی بەرچاوی ئەو لیستە تاوەکو ئێستا تەنیا کۆدیان وەرگرتووە، بێ ئەوەی مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.
کوردستان27-06-2026پارێزەرەکەیان لە جۆلەمێرگ: دوو هاونیشتمانییەکەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەشکەنجە دراون