سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی رۆژئاوای کوردستان: دەبێت رێگری لێ بکەین

05-06-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد، هەرچی زووە رێگری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکات. 
 
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا کە رۆژی چوارشەممە 5-6-2024 بەڕێوەچوو، بەشێک لە گوتەکانی موساڤات دەرڤیشئۆغڵو تایبەت بوو بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 
سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، دەرڤیشئۆغڵو رایگەیاند: "ئێمە وەکو ئیی پارتی بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی باکووری سووریا دەکەین کە راستەوخۆ پەیوەندیدارن بە ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاوە". 
 
سەرۆکی ئیی پارتی رەخنەی لە حکومەتی وڵاتەکەی بەرامبەر دۆخی سووریا کرد و گوتی: "بەڕێز ئەردۆغان ساڵی 2011 گوتی پرسی سووریا پرسی ئێمەیە؛ بەو جۆرە تورکیای خزاندە نێو شەڕێکی مەزهەبیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. بەهۆی ئەو سیاسەتە هەڵەیە، حکومەتی ناوەندیی سووریا لاواز بوو و لە باکووری وڵاتەکە پاشەکشەی کرد. ئەو ناوچەیە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان جێهێڵدرا. پەکەکە ئەو ناوچانەی لە سووریا داگیرکرد کە حەسەکە، جزیرە و عەفرین بوون و ساڵی 2013 بە ناو ئۆتۆنۆمی بۆ راگەیاندن؛ ئاداری 2016ش باکووری سووریای بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد. ئەو بۆشاییەی لە باکووری سووریا لەلایەن پەکەکەوە داگیرکرا، هەروەها ئەو هەڕەشانەی ئەمڕۆ لەوێ رووبەڕوومان دەبنەوە، لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پارتی داد و گەشەپێدان دروستبوون".
 
بڕیارە 11ی حوزەیرانی 2024، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، وەک رەقە و دێرەزوور، بە مەبەستی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: داهاتووی عێراق لە جێبەجێکردنی دەستوور و بەهێزکردنی هاوبەشیی راستەقینەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داهاتووی عێراق له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی راسته‌قینه‌ و بنیاتنانی وڵاتێكدایه‌ كه‌ ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تێیدا باڵاده‌ست بێت."