رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەوڵاوا - مەریوان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت، "درەنگی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی مەریوان سەوڵاوا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا و پێژو پێکیاندادا."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، لە ئەنجامی پێکدادانی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هاونیشتمانییەکە گوتی، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سنە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
بەپێی دادپزیشکیی ئێران، پار 19 هەزار و 540 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.



