گالەری

05-06-2016
41 Photos
گوڵبەهار ئاڵتاش

رووداو - هەولێر

ئەنتیکخانەیەک لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

لە ئەنتیکخانەکەدا، جلوبەرگ، قاپ و قاچاخ، نەخش و نیگار و گۆزە و چەندین ئاسەواری دیکە نمایشکراون و بەگوتەی خاوەنی ئەنتیکەخانەکە، ئامانجی سەرەکییان ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بە ئاسەوارەکانی سەدەی رابردوو.

کەریم شەهانی، خاوەنی ئەنتیکەخانەکە بە رووداوی راگەیاند، "سەرەتا لە گوندەکانەوە دەستم بە کۆکردنەوەی ئاسەوارە مێژوییەکان کرد و لە ماڵەکەمدا دامنا، دواتر کەلوپەلەکان هێندە زۆر بوون لە ماڵەوە جێگەیان نەدەبووەوە، بۆیە بڕیامدا ئەم ئەنتیکخانەیە بکەمەوە."

شەهانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئاسەواری مێژوویی تایبەتی بە هەر چوار پارچەی کوردستانی لە ئەتیکخانەکەیدا نمایشکردووە.