نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە هەولێر نزیکەی 50٪ دابەزی

04-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لەنێو شاری هەولێر بۆ مانگی ئادار لەنێوان 3 هەزار دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینارە، بەراورد بە مانگی شوبات نرخەکە بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لەنێو شاری هەولێر بۆ مانگی رابردوو لە نێوان سێ هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دیناردایە".
 
بەگوێرەی ئەنجوومەنی موەلیدەکانی هەولێر، مانگی رابردوو موەلیدەکان تێکڕا 7.2 کاژێر کاریان کردووە، بۆ هەر کاژێرێک کارکردن 43 دینار و نیو دیاریکراوە. 
 
بەگوێرەی ئەوەی کارەبای نیشتمانی زیاتر هەبووە، لەنێو بازاڕی شاری هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە هەرزانترە. خۆرانی گوتی: "لەنێو بازاڕدا کارکردنی کاژێرێک کارەبای موەلیدە 47 دینار بووە و بۆ مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 3 بۆ 4 هەزار و 500 دیناردا بووە".
 
تاوەکو ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە لە دەوروبەری هەولێر دیاری نەکراوە. بە گوتەی خۆران خۆرانی، رۆژی یەکشەممە نرخی ئەمپێری ناوچەکانی دیکەی هەولێر دیاری دەکرێت.
 
لە پارێزگای دهۆکیش نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی رابردوو دیاریکراوە، یەکی ئەم مانگە هەکار هرووری، نوێنەری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نرخی ئەمپێرێک لە 8 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 12 هەزار و 750 دینار."
 
تاوەکو ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ مانگی رابردوو دیاری نەکراوە.
 
مانگی شوبات نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە سلێمانی 15 بۆ 16 هەزار دینار، لە هەڵەبجە 15 بۆ 17 هەزار دینار، لە هەولێر لە 16 هەزار و 500 بۆ 22 هەزار دینار و لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 20 هەزار دینار بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەلەف شنگالی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییان

راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری ئێزدییان: 6 کچە رفێندراوی کوردی ئێزدی لە تورکیا دۆزرانەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییان رایگەیاند، 6 کچە رفێندراوی کوردی ئێزدی لە تورکیا دۆزرانەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی تورکیا دەکەن بۆ هێنانەوەیان. هەروەها ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان لە کەمپی هۆل هەن، کە ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن