ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12

03-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەتوانن لەدوای کاژێر 22:30ی ئەمشەو لاپەڕەی "سۆما"کانتان سەیر بکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا ئەو قوتابیانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ی ئامادەییان کردووە دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەزمونەکانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

کلیک بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
 
وەزارەتەکە ئاگاداری قوتابیانی 12ی ئامادەیی دەکات، دوای کاژێر 22:30 دەتوانن پەڕەی وەڵام (سۆما)کانیان ببینن، ئەویش لەڕێگەی لینکێکی تایبەت بە (سۆما)کان.
 
 
رۆژی شەممە 17-08-2024 تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی دەستیان پێکرد و رۆژی شەممە 31-08-2024 کۆتاییان پێهات. دوای دوو رۆژ لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلوول ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بڵاوکرانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە