کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە

02-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سبەی تۆمارکردن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی دووشەممە، 02ی کانوونی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سبەی تۆمارکردن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە 173 ناوەندی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە."
 
پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران راگیرا و لە 15-10-2024 دابەشکردنی کارتی بایۆمەترییش راگیرا.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "بڕیارمان دا لە سبەینێوە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەستپێبکەینەوە بۆ ئەوانەی کە وەریانگرتووەتەوە."
 
پێش هەڵبژاردن، 110 هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدان کە چاپکرابوون لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرنەگیرابوونەوە، لە هەولێر 25 هەزار و 846 کارت. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 72 هەزار و 400 کارت و لە پارێزگای دهۆکیش 12 هەزار و 139 کارت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.