رووداو - تەندروستی
راهێنەرێکی وەرزشی ئاشکرای دەکات، پێش دەستپێکردن بە وەرزشەکانی لەشجوانی و لەشرێکی پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت و رەزامەندی لە پزیشک وەربگیرێت بۆ ئەوەی وەرزشڤان دووربێت لە کێشەکانی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 31-12-2024 لە بەشێکی رووماڵە تایبەتەکەی رووداو بۆ کۆتا رۆژی ساڵ، مەڕوان عەبدولمەجید، راهێنەری وەرزشی گوتی، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەن وەکو شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە دەبێت رێنوێنیی بۆ ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت بکرێت.
مەڕوان عەبدولمەجید دەڵێت: ئەوانەی دەیانەوێت دەست بە وەرزش بکەن پێویستە سەرەتا خۆراکیان کۆنتڕۆڵبکەن و 70٪ـی کێشدابەزاندن دەکەوێتە سەر خۆراک.
تەنانەت گوتی، وەرزشی بەیانیان بەراورد بە کاتەکانی دیکە باشترە و ئەنجامی باشتری دەبێت لەسەر جووڵە، ماسوولکە و کێشدابەزاندن.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد، زوو کێشدابەزاندن لە وەرزشدا نییە و رێنوێنیی هیچ کەسێکیش ناکەن بۆ بەکارهێنانی دەرمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ