تەندروستی
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دیارە "هاونیشتمانییەک کێکێک هەڵدەپچڕێ و دوو حەبی تێدا دەردەهێنێت، دواتریش دەڵێت "حەبەکان حەبی ئیفلیجین"،
رووداو- هەولێر
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە هیچ جۆرە دەرمانێك لەنێو ئەو کێكە نەدۆزراوەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێت.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دیارە "هاونیشتمانییەک کێکێک هەڵدەپچڕێ و دوو حەبی تێدا دەردەهێنێت، دواتریش دەڵێت "حەبەکان حەبی ئیفلیجین"، وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کرد و لەئەنجامدا رەتیکردەوە حەب لەنێو کێكەکە هەبێت.
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ ئەو کێکە کردووە کە گوایە حەبی تێدایە، دوای بردنی بۆ تاقیگە و هەڵپچرینی چەند نموونەیەکی جیاواز، هیچ حەبێک لەنێویدا نەدۆزراوەتەوە.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لیژنەکانیان چەند نموونەیەکیان لە کێكەکە هەڵپچڕیوە، بەڵام هیچ جۆرە حەبێكیان نەدزۆیوەتەوە، دەشڵێت: "نموونەی ئەو کێكەمان ناردووە بۆ تاقیگە تاوەکو پشكنینی تاقیگەیی بۆ بکرێت".
بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بەر لە مانگێك نموونەی ئەو کێکەیان لەمیانی بەدواداچوونەکانی رۆژانەیان پشكنیوە و لە پشکنینەکان دەرچووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ