رووداو - تەندروستی
خانمە پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، توێژینەوە بنەمایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە تەندروستییەکان و نەخۆشییەکان.
نیگا نەورۆڵی، پسپۆڕی زانستی بەرگریزانی لە بەریتانیاوە بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداوی گوت، لە وڵاتانی ئەورووپیدا بایەخێکی زۆر بە توێژینەوە دەدرێت و پێویستە لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
نیگا نەورۆڵی نەیشاردەوە کە لە هەرێمی کوردستان بایەخ و پێشکەوتنی باش لە کەرتی تەندروستیدا هەیە، بەڵام ئاستی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بۆ چارەسەری نوێی کێشە تەندروستییەکان لاوازە و پاڵپشتیی توێژەران ناکرێت.



