پسپۆڕێکی کورد چەندین نهێنیی کۆڤید-19 ئاشکرادەکات

23-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
هیوا جەمال و میوانەکەی. وێنە: نێو ستۆدیۆی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال
هیوا جەمال و میوانەکەی. وێنە: نێو ستۆدیۆی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پەتای کۆڤید-19 جیا لەوی کاریگەریی لەسەر تەواوی کایەکانی جیهان کرد، کاریگەریی جیدیشی لەسەر تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کردووە، لە توێژینەوەی پسپۆڕێکی کورد دا، کاریگەرییەکانی کۆڤید-19 لەسەر خەڵکانی بەریتانیا ئاشکرادەکرێت.
 
توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕێکی دەرمانسازی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بە هاوکاری تیمێکی بەریتانی لەو وڵاتە کراوە و دەرکەوتووە، بەراورد بە دوو ساڵی پێش پەتاکە، نزیکەی نیو ملیۆن تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمتر دەستیان بە دەرمان و چارەسەرییەکان گەیشتووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024 لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال، د. ئامانج ئیسماعیل، پسپۆڕی دەرمانسازیی کلینیکی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 نزیکەی نیو ملیۆن تووشبووی بەرزەپەستانی خوێن و بەرزەچەوریی خوێن دەستیان بە چارەسەری پێویست نەگەیشتووە، کێشەیان لە نەبوونی دەرمان و خزماتگوزاریی پزیشکی هەبووە.
 
توێژینەوەکە ئەوەشی سەلماندووە کە دەستڕانەگەیەشتن بەو دەرمانانە، وایکردووە تووشبووانی پەککەوتنی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیادبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.