رۆبێرت دی نیرۆ هێرش دەکاتە سەر ترەمپ: دەیەوێت ئەمریکا تێکبدات

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ رۆبێرت دی نیرۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی، لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا؛ دەڵێت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەیەوێت ئەمریکا تێکبدات.
 
دی نیرۆ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو ترسی هەیە ئەوەی لە فیلمی "Megalopolis" روویدا، بە راستی رووبدات. گوتیشی، دەبێت شکست بە کۆمارییەکان بهێندرێت، نابێت کەسانی وەک ترەمپ فەرمانڕەوایی بەدەستبێنن، بۆیە پێویستە هەمووان بچن دەنگ بدەن.
 
فیلمی "Megalopolis" باس لە ئەندازیارێکی نموونەیی دەکات، هەوڵی بونیاتنانی شارێک دەدات، بەڵام لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی شارەکە دژایەتی پڕۆژەکەی دەکرێت. فیلمەکە مژاری دیکەی سیاسی، رگەزپەرستی، ئەندازیاریی بیناسای و فەلسەفە لەخۆدەگرێت.
 
ئەمە یەکەمجار نییە دی نیرۆ هێرش بکاتە سەر ترەمپ، پێشتریش ترەمپ کە بەربژێری کۆمارییەکان بووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکاش، بەردەوام هێرشی کردووەتە سەری و رەخنەی ئاڕاستە کردووە.
 
رۆبێرت دی نیرۆ بە رەچەڵەک ئیتاڵییە و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکارە، یەکەمیان وەک ئەکتەری لاوەکی لە بەشی دووەمی فیلمی "The Godfather"، دووەمیان وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی "Raging Bull".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە بەشی دووەمی "Gladiator"

دیمەنی نوێی 'Gladiator 2' بڵاوکرایەوە

بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Gladiator"، دیمەنی نوێی فیلمەکەیان لە دووەم ترەیلەریدا بڵاوکردەوە و بڕیارە فیلمەکە لە 13ـی تشرینی دووەمی 2024 بڵاوبکرێتەوە.