رووداو دیجیتاڵ
بەپێی رێکەوتنێکی نێوان هەردوو هونەرمەند سەلیم سالم و تەها قادر، بڕیارە گۆرانییەکی دوێت بەرهەمبێنن و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکەنەوە.
قادر چەپک، پرۆدیوسەری ڤیدیۆکلیپەکەیە و بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی 23ـی ئەیلوولی 2024 لە هەولێر، رێکەوتنێک لە نێوان تەها قادر، هونەرمەندی کورد و سەلیم سالم، هونەرمەندی عێراقی کرا، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی هاوبەش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆرانییەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی دەبێت و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمدێت و ئامادەکردنی سیناریۆکەی لە ئەستۆی خۆیەتی.
روونیشیکردەوە، لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر تۆمارکردنی گۆرانییەکە دەکرێت و وردەکاری زیاتر لەبارەی بەرهەمە بڵاودەکەنەوە.
لە 12ـی حوزەیرانی 2024 سەلیم سالم، بەرهەمێکی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتیش لە نێو کورددا و زیاتر لە 36 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
تەها قادر، دوایین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "کراس کوردی" لە 16ـی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و زیاتر لە 930 هەزار بینەری لە یوتیوب هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ