فیلمەکەی تایلەر سویفت دوو هەفتەیە لە ریزبەندیی یەکەمی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوورە

23-10-2023
پەسار فایەق
تایلەر سویفت لە فیلمە نوێیەکەیدا
تایلەر سویفت لە فیلمە نوێیەکەیدا
نیشانەکردن تایلەر سویفت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تایلەر سویفت، هونەرمەندی ئەمریکی، نەوەک تەنیا لە جیهانی میوزیک و گۆرانی، بەڵكو دەیەوێت لە سینەماشدا پێگەیەکی بەهێزی هەبێت و فیلمێکی بەناوی 'Taylor Swift: The Eras Tour' لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا دێت.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 92 ملیۆن و 804 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت و بەهۆیەوە توانی لەم هەفتەیەدا خۆی بگەیێنێتە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور و لە هەفتەی دووەمدا بە کۆکردنەوەی 31 ملیۆن دۆلار، لە ریزبەندی یەکەمدا مایەوە.
 
ئەم بەرهەمە دیمەنی کۆنسێرتی هاوینەی سویفت لە یاریگەری سۆفی لە کالیفۆرنیای ئەمریکا لەخۆدەگرێت و ئێستا لە هەشت هەزار و 500 سینەمای جیهاندا پێشاندەدرێت.
 
سویفت خۆی بەرهەمهێنەری فیلمکەیەتی و بەهۆی ئەوەی خاوەنی 274 ملیۆن فۆلوەرە لە ئینستگرام، پێویستی زۆری بە بازاڕکردنی فیلمەکەی نەبووە لە رێگەی کۆمپانیا و میدیاکانەوە.
 
لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا، فیلمی 'Killers of the Flower Moon' دێت و داهاتی لە سینەماکاندا 23 ملیۆن دۆلارە. پێشبینی دەکرا ئەم فیلمە دەستپێکێکی بەهێزی هەبێت، چونکە دەرهێنەرەکەی مارتن سکۆرسیزییە و هەریەک لە لیۆناردۆ دیکاپریۆ و رۆبێرت دینیرۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 
فیلمی 'The Exorcist: Believer' لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکەدا دێت و داهاتی لەم هەفتەیەدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور پێنج ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە.
 
لە ریزبەندی چوارەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە لە ئەمریکای باکوور، بۆ فیلمی ئەنیمەیشن 'Paw Patrol: The Mighty Movie' بوو و داهاتی ئەم هەفتەی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بوو.
 
ریزبەندی پێنجەمیش بۆ ئەنیمەیشنی  'The Nightmare Before Christmas'یە کە داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور چوار ملیۆن و100 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە لە 1993 بەرهەمهاتووە و ئێسا دووبارە لە سینەماکاندا بڵاودەکرێتەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.